2010 زانکۆی گەرمیان UNIVERSITY OF GARMIAN
حکومەتی هەرێمی کوردستان / عێراق وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانکۆی گەرمیان · کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت
بەشی باخچەی منداڵان – ئێواران · قۆناغی یەکەم

مامۆستای باخچەی منداڵان

بە سەرپەرشتییمامۆستا هەڵمەت
ئامادەکردنی خوێندکارڕوخسار

2پێناسە و سیفاتەکانی مامۆستای باخچە

بناغەی کەسایەتیی منداڵ
مامۆستای باخچە کۆڵەکەی سەرەکیی سەرکەوتنی باخچەیە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دروستکردنی کەسایەتی و دۆزینەوەی توانای منداڵ و ڕەخساندنی ژینگە بۆ گەشەی جەستەیی و عەقڵی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و ڕۆحی هەیە
ئاگاداربوون لە کلتوری کۆمەڵگا بۆ گەشەپێدانی دروستی منداڵ
ناساندنی بەهاکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی چیرۆک و دەربڕینی ئازاد
دروستکردن و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ خێزانی منداڵدا
1 سیفاتی جەستەیی و کەسی
  • پاکوخاوێنی و ڕواڵەتی گونجاو و تەندروستی
  • ڕووخۆشی و بەسۆزی و لێبووردەیی
  • زمانی پاراو و دەربڕینی ڕوون بۆ منداڵ
  • ئامادەیی زانستیی باش و خۆشویستنی کارەکەی
2 تایبەتمەندیی پیشەیی
  • دیاریکردنی پێداویستییەکانی منداڵ و کارلێکی ئەرێنی
  • باوەڕبوون بە ئازادیی منداڵ و شیکردنەوەی ڕەفتار
  • زانینی قۆناغەکانی گەشە و جیاوازیی تاکایەتیی منداڵان
  • وەستانی لە جێگەی دایک بە سۆز و خۆشەویستی و سنگفراوانییەوە

3توانا پیشەیی و زانستی و کلتورییەکانی مامۆستا

13 توانای بنەڕەتی
پەروەردەیی و زانستی
  • 1توانای پەروەردەیی و ئارەزووی تەواو بۆ پیشەکە
  • 2وەفا و دڵسۆزی بۆ کار و دانپێنان بە هەڵەدا
  • 3مامەڵەکردن بە پێی تایبەتمەندی و پێویستیی منداڵ
  • 4وەرگرتنی زانیاری و ئەزموونی نوێ لەسەر منداڵ
هونەری و سۆزداری
  • 5بوونی توانای هونەری وەک وێنەکێشان و مۆسیقا
  • 6بەخشینی خۆشەویستی و سۆز و ئارامی و سەلامەتی و دڵنیایی بە منداڵان
دەروونی و ڕەوشتی
  • 7خاوەن ڕەوشتی بەرز و زاڵبوون بەسەر بارە سەختەکاندا
  • 8لێبووردەیی و ئارامی و کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونەکان
  • 9هەستیاری بۆ ناخی منداڵ و تێگەیشتن لە هەڵوێستەکان
  • 10ڕووخۆشی و نەرمونیانی و خۆگونجاندن لە بارە ناهەموارەکاندا
کەسایەتی و تەندروستی
  • 11زەوقی بێگەرد و زیرەکی و هێمنی و خاوەن ڕەوشتی
  • 12تەندروستیی باش لە ڕووی هەستکردن و قسەکردنەوە
  • 13شێوە و ڕواڵەتی گونجاو بە هۆی نزیکیی بەردەوام لە منداڵ

4کار و ئەرکەکانی مامۆستای باخچە

گرنگیدان بە منداڵ
مامۆستای سەرکەوتوو خاوەن هەستێکی گەورەیە بۆ کارەکەی و پشتگیریی داهێنانی منداڵ دەکات و پەیوەندییەکان دەپارێزێت و هەمیشە ڕووخۆشە و جیاوازی لە نێوان منداڵەکاندا ناکات
1
بەخێرهاتنکردنی منداڵان بە ڕووی خۆشەوە لە کاتی هاتن بۆ باخچە تا هەست بە ئارامی بکەن
2
باوەڕبوون بە خۆشی و سەلامەتیی منداڵ و هەوڵدان بۆ دروستکردنی ژینگەی دروست و ئارام
3
گرنگیدان بە تەندروستی و پاکوخاوێنیی منداڵ و هەماهەنگی لەگەڵ لێپرسراوی تەندروستی
4
پێشکەشکردنی چالاکیی جۆراوجۆر و هاندانی منداڵ بۆ داهێنان لە بواری هونەر و وێنەکێشاندا
5
گرنگیدان بە منداڵ و ئاگاداربوون لە جیاوازیی تاکایەتی لە چوارچێوەی پلانی کارەکەیدا
سەرچاوە: د. طارق عبد الحميد البدري (2003) — إدارة دور الحضانة ورياض الأطفال

سوپاس بۆ گوێ گرتنتان

تخوا پرسیارم لێ مەکەن

ئامادەکردنی ڕوخسار · بە سەرپەرشتیی مامۆستا هەڵمەت