حکومەتی هەرێمی کوردستان / عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
زانکۆی گەرمیان · کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت
بەشی باخچەی منداڵان – ئێواران · قۆناغی یەکەم
مامۆستای باخچەی منداڵان
بە سەرپەرشتییمامۆستا هەڵمەت
ئامادەکردنی خوێندکارڕوخسار
2پێناسە و سیفاتەکانی مامۆستای باخچە
بناغەی کەسایەتیی منداڵ
مامۆستای باخچە کۆڵەکەی سەرەکیی سەرکەوتنی باخچەیە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دروستکردنی کەسایەتی و دۆزینەوەی توانای منداڵ و ڕەخساندنی ژینگە بۆ گەشەی جەستەیی و عەقڵی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و ڕۆحی هەیە
ئاگاداربوون لە کلتوری کۆمەڵگا بۆ گەشەپێدانی دروستی منداڵ
ناساندنی بەهاکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی چیرۆک و دەربڕینی ئازاد
دروستکردن و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ خێزانی منداڵدا
1 سیفاتی جەستەیی و کەسی
- پاکوخاوێنی و ڕواڵەتی گونجاو و تەندروستی
- ڕووخۆشی و بەسۆزی و لێبووردەیی
- زمانی پاراو و دەربڕینی ڕوون بۆ منداڵ
- ئامادەیی زانستیی باش و خۆشویستنی کارەکەی
2 تایبەتمەندیی پیشەیی
- دیاریکردنی پێداویستییەکانی منداڵ و کارلێکی ئەرێنی
- باوەڕبوون بە ئازادیی منداڵ و شیکردنەوەی ڕەفتار
- زانینی قۆناغەکانی گەشە و جیاوازیی تاکایەتیی منداڵان
- وەستانی لە جێگەی دایک بە سۆز و خۆشەویستی و سنگفراوانییەوە
3توانا پیشەیی و زانستی و کلتورییەکانی مامۆستا
13 توانای بنەڕەتیپەروەردەیی و زانستی
- 1توانای پەروەردەیی و ئارەزووی تەواو بۆ پیشەکە
- 2وەفا و دڵسۆزی بۆ کار و دانپێنان بە هەڵەدا
- 3مامەڵەکردن بە پێی تایبەتمەندی و پێویستیی منداڵ
- 4وەرگرتنی زانیاری و ئەزموونی نوێ لەسەر منداڵ
هونەری و سۆزداری
- 5بوونی توانای هونەری وەک وێنەکێشان و مۆسیقا
- 6بەخشینی خۆشەویستی و سۆز و ئارامی و سەلامەتی و دڵنیایی بە منداڵان
دەروونی و ڕەوشتی
- 7خاوەن ڕەوشتی بەرز و زاڵبوون بەسەر بارە سەختەکاندا
- 8لێبووردەیی و ئارامی و کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونەکان
- 9هەستیاری بۆ ناخی منداڵ و تێگەیشتن لە هەڵوێستەکان
- 10ڕووخۆشی و نەرمونیانی و خۆگونجاندن لە بارە ناهەموارەکاندا
کەسایەتی و تەندروستی
- 11زەوقی بێگەرد و زیرەکی و هێمنی و خاوەن ڕەوشتی
- 12تەندروستیی باش لە ڕووی هەستکردن و قسەکردنەوە
- 13شێوە و ڕواڵەتی گونجاو بە هۆی نزیکیی بەردەوام لە منداڵ
4کار و ئەرکەکانی مامۆستای باخچە
گرنگیدان بە منداڵ
مامۆستای سەرکەوتوو خاوەن هەستێکی گەورەیە بۆ کارەکەی و پشتگیریی داهێنانی منداڵ دەکات و پەیوەندییەکان دەپارێزێت و هەمیشە ڕووخۆشە و جیاوازی لە نێوان منداڵەکاندا ناکات
1
بەخێرهاتنکردنی منداڵان بە ڕووی خۆشەوە لە کاتی هاتن بۆ باخچە تا هەست بە ئارامی بکەن
2
باوەڕبوون بە خۆشی و سەلامەتیی منداڵ و هەوڵدان بۆ دروستکردنی ژینگەی دروست و ئارام
3
گرنگیدان بە تەندروستی و پاکوخاوێنیی منداڵ و هەماهەنگی لەگەڵ لێپرسراوی تەندروستی
4
پێشکەشکردنی چالاکیی جۆراوجۆر و هاندانی منداڵ بۆ داهێنان لە بواری هونەر و وێنەکێشاندا
5
گرنگیدان بە منداڵ و ئاگاداربوون لە جیاوازیی تاکایەتی لە چوارچێوەی پلانی کارەکەیدا
سەرچاوە: د. طارق عبد الحميد البدري (2003) — إدارة دور الحضانة ورياض الأطفال
سوپاس بۆ گوێ گرتنتان
تخوا پرسیارم لێ مەکەن
ئامادەکردنی ڕوخسار · بە سەرپەرشتیی مامۆستا هەڵمەت